ساتی کارکردن لە چاککردنی رێگای یەکێک لە گوندەکانی سنووری قەزای ئاکرێ. وێنە: شارەوانی ئاکرێ
رێگای 15 گوندی سنووری ئاکرێ و بەردەڕەش قیرتاو دەکرێت
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دینار رێگای 15 گوندی سنووری هەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش قیرتاو دەکرێت کە بە هەموویانەوە زیاتر لە 42 کیلۆمەترە.
ئەو گوندانەی کە رێگاکانیان قیرتاو دەکرێت بریتین لە گوندەکانی شەرەفونا و قەسرۆک کە بەسەر یەکەوەن، ئەستریان و کەندەگول ئەوانیش بەسەر یەکەوەن و یەک رێگایان هەیە، گوندەکانی شۆش، شەمن، گوندک، گلێنە، ئێکمالا نوێ، زێلکا فەخری و کۆلەکان لە سنووری قەزای ئاکرێ.
هەروەها گوندەکانی جوجەر گەورە، تۆپزاوە، کانی هەسپان، قادسیەی گەورەن لە سنووری قەزای بەردەڕەش.
قیرتاوکردنەکە لەسەر بودجەی گەشەپیدانی پارێزگای دهۆکە و رێگای هەموو گوندەکان بەسەر یەکەوە 42,100 کیلۆمەتر دەبێت و تێچووی هەمووشیان بە یەکەوە دەکاتە سێ ملیار و 683 ملیۆن دینار.
محسن ئەحمەد، بەڕێوبەری رێگاوبانی ئاکرێ بە 964ـی وت، لە ئێستادا کار لەسەر قیرتاوکردن و دەبل درێسکردنی رێگای چەند گوندێکی ئاکرێ و بەردەڕەش دەکرێت لەسەر بەشە بودجەی ئەستۆی پارێزگای دهۆکە و لەلایەن ئێمەوە وەکو رێگاوبانی ئاکرێ سەرپەرشتی دەکرێت.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق