بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران. وێنە: سۆشیال میدیای هاتوچۆی سۆران
مۆڵەتی نێودەوڵەتی لەسۆران کرایەوه
964+
ئاسۆ وەرتی ــ سۆران
بەهۆی داواکاری زۆری هاوڵاتیانی سۆران بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سۆران بەشی مۆڵەتی نێودەوڵەتی کردوە ، کە چیتر هاوڵاتیان ناچار نابن بڕۆنە هەولێر.
رائید عەدنان عوبێد بەرپرسی بەشی مۆڵەت بە964ـی وت، بۆ کارئاسانی هاوڵاتیان، پێویستيان بەم بەشە هەبوو چونکە ڕۆژانە هاوڵاتیان داواکاریان پێشکەش بە بەڕێوەبەراتیەکەيان دەکرد.
وتيشى “ئەمڕۆ ئەم بەشەمان کەوتەکار هاوڵاتیان دەتوانن سەردانمان بکەن، لە یەکەم ڕۆژیش مامەڵەی پێنج هاوڵاتیمان تێپەڕاند، کە داواکاریان پێکەشکردبوو”
بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی پێویسته داواكار مۆڵەتی ناوخۆیی هەبێ، بەڵگەنامە فەرمیەکانی وەک پاسپۆرت و کارتی نیشمانی و کارتی زانیاری پێویست هەبن.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن