لە کوردستان دەرگای دامەزراندن کرایەوە

964+

فەرمان سادق

لە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری دهۆک دەرفەتی دامەزراندن بۆ 100 دەرچووی زانکۆ رادەگەیەندرێت.

دەرفەتی دامەزراندنەکە بۆ پەرستاران و وێنەگری تیشکی و تاقیگە و ئەندازیاری ئامێری پزیشکییە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، دامەزراندنەکە بە شێوەی گرێبەستە و ماوەی 10 رۆژ دەرفەت هەیە بۆ ئەوانەی مامەڵەی دامەزراندن پڕ دەکەنەوە و چوار مەرجیشی راگەیاندووە.

بۆ ئەوانەی مەبەستیانە بە گرێبەست لە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری دهۆک بە گرێبەست دابمەزرێن با سەردانی ئەو لینکە بکەن (فۆرمی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست).

دامەزراندنەکە بۆ 80 پەرستار، چوار وێنەگری تیشک، چوار کارمەندی بەشی تاقیگە، هەشت کارمەندی تافیلکەر و ڤاکسین و چوار ئەندازیاری ئامێری پزیشکی بەو مەرجەی دەرچووی زانکۆی دهۆک بەشی (Biomedical Engineering) بێت.

مەرجەکانی دامەزراندنەکە بۆ هەردوو رەگەزی نێر و مێ وەک یەکە، دەبێت خزمەتی ساڵێک کەمتر خۆبەخشی نەبێت.