خانووەکەی مەلای گەورەی کۆیە - وێنە: 964+
خانووەکەی مەلای گەورە دەکرێتە مۆزەخانەی کەلەپووری
فەهمی نەبی
بڕیاردراوە خانووەکەی مەلای گەورە لە قەزای کۆیە نۆژەن بکرێتەوە و بکرێتە مۆزەخانەیەکی کەلەپووری، بۆ نمایشکردنی کەرەستە و دەستنووس و بەرهەمەکانی مەلای گەورە.
یەکێتی واحید، بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە، بۆ 964 قسەی کرد دەڵێت، دەرخستەی بۆ کراوە، 183 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، بڕیارە بەزوویی پارەکە خەرج بکرێت، ئەوەی ئێستا ئەنجامدراوە بۆ ئەوەیە لە مەترسی رووخان بپارێزرێت.
بە وتەی فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە، خانەوادەکەی هەموو ئامادەییەکان نیشانداوە بۆ هاوکاریکردن.
لە شوباتی ئەمساڵ، خانەوادەی مەلای گەورە داوایان لە فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە کرد خانووەکەی مەلای گەورە وەربگرن، کە رووبەرەکەی 220 مەترە، بە گوێرەی زانیارییەکان هێشتا رێکارەکان لە تۆماری خانوبەرەی کۆیەدا تەواو نەبووە.
فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە دەڵێت، ئەوە پێنجەم خانووە فەرمانگەی شوێنەوار لەخۆی دەگرێت، بەڵام چوار خانووەکەی دیکە لە لایەن فەرمانگەی شوێنەوار کڕاونەتەوە، بەڵام ئەوە یەکەمجارە خانەوادەیەک خانووە کەلەپوورییەکەیان پێشکەشی فەرمانگەی شوێنەوار بکەن، هەموو ئەو خانووانەی وەرگیراون تەمەنیان لە سەرووی 100 ساڵیدایە.
بە پێی داتاکانی فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە، لە سنووری قەزای کۆیە زیاتر لە 200 پێگەی شوێنەواری هەن، بەڵام لە سەنتەری قەزای کۆیەدا 85 خاڵی کەلەپووری و شوێنەوار هەیە.
مەلا محەمەد کوڕی مەلا عەوڵای جەلیزادەیە، ناسراو به (مهلاى گهوره) ساڵی 1876 لە کۆیە لەدایکبووە، یهكێك له مەلا بەناودەنگ و رۆشنبیرە پێشڕەوهكانی كورد بووه، چەند ساڵێک قازی شەرعیی شاری کۆیە بووە، بۆیهكهمجار نهجیبهخانى كچی خۆى له كۆیه ناردووته بهر خوێندن، لە رێكهوتى 12.10.1943 لە کۆیە کۆچی دوایی کردووه.