وەزارەتی رۆشنبیری پێیهەڵدەستێت

پڕۆژە کولتوورییەکان تەواو دەکرێن

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێم پلانی داڕشتووە کار لە پڕۆژە کولتوورییە تەواونەکراوەکاندا بکاتەوە و وەک وەزارەتەکەش دەڵێت، ئامانج لێی زیاتر راکێشانی گەشتیارە.

وەزارەتەکە لیژنەیەکی پێکهێناوە و بەسەر پڕۆژەکاندا دەگەڕێت و دەرخستە و کاری پێویستیان بۆ دەکات و داوای بوودجە دەکات بۆ تەواوکردنیان.

نامیق هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، پلانەکە بەسەر دوو قۆناغدا دابەش کراوە، ئەو پڕۆژانەی کاری کەمیان ماوە و وەستاون لەگەڵ ئەو پڕۆژانەی کاریان تێدا نەکراوە و گرنگن.

وتیشی، “گەلەرییەکان و شوێنە کولتوورییەکان لە کارە سەرەکییەکانمان دەبن کە دەبنە هۆکاری راکێشانی گەشتیار و پلانەکەش بۆ سەرتاسەری کوردستانە بێ جیاوازی”.