فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی گەلان بوو
ئاڵا و دۆڵمە و جلوبەرگی کوردی لە تەکساس نمایش کران
964+
فەرهاد حەسەن
لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا ساڵانە فێستڤاڵی نێودەوڵەتی گەلان بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەمساڵیش کورد شوێنێکی تایبەتی بۆ تەرخانکراو و کاڵاو کەلوپەل و خواردنی جۆراوجۆری تێدا نمایش کرا.
لەنیا جەمال، كچێكی کورده ماوەیەکە جێگری سەرۆکی رێکخراوی نێودەوڵەتی پەرلەمانی گەنجانی جیهانه، سەرپەرشتی ئەو تیمەی کوردی لەو فێستڤاڵەدا کرد و بە 964 ی وت، لە فێستڤاڵەکە 30 وڵات بەشداربوون و ئەوانیش کۆمەڵێک کەلوپەل و کاڵا و خواردنی کوردەواریان نمایش کرد.
وتیشی “بەهۆی تایبەتمەندمان ژمارەیەکی زۆری ئامادەباوانی فێستڤاڵەکە لە چادری ئێمە کۆبوونەوە و شتەکانمان بوبوونە جێگەی سەرنجیان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێوازێکی زۆر جوان و کلتوری، بەچەند کەرەستەیەکی زۆر کەمی کلتوری توانیان ببنە یەکێک لە جوانترین و قەرەباڵغترین چادری ناو فیستیڤالەکە.