تیمێکی رەگەزنامە لەوێ بوون

کارتی نیشتیمانی بۆ سزادراوانی چاکسازی گەورانی هەولێر دروستدەکرێت

964+

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتى چاکسازى گەورانی هەولێر چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی دەستیان بە دروستکردنی کارتی نیشتیمانی بۆ سزادراوان کردووە و بۆ ئەم مەبەستەش تیمێکی بەرێوەبەرایەتی  رەگەزنامەی هەولێر، سەردانی کردوون.

سەردانەکەی رەگەزنامە، هەم بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تایبەتییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بوو بە تایبەتی لە بواری دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی، هەمیش بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناسنامەییەکانیان.

تیمەکە کاری تۆمارکردن و وەرگرتنی زانیارییە پێویستەکانیان لە ژمارەیەک سزادراو وەرگرت بەمەبەستی دروستکردنی کارتەکە و کەمکردنەوەی کێشەکانیان لە بواری ناسنامە و مافە شارستانییەکان.

چاکسازی دەڵێت، ئەم جۆرە کارانە بەشێکە لە ستراتیژیی گشتیی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، کە ئامانجیان پشتگیریکردنی سزادراوانە لە رووی یاسایی، کۆمەڵایەتی و مرۆیی، بۆ ئەوەی دوای تەواوبوونی ماوەی سزاکەیان بتوانن بە شێوەیەکی ئەرێنی و کارا بگەڕێنەوە بۆ ناو کۆمەڵگا و ڕۆڵێکی باشتر ببینن.

جەژنە و لێخۆشبوون بۆ زیندانیان دەرنەکرا

جەژنە و لێخۆشبوون بۆ زیندانیان دەرنەکرا