دەزگای گشتی کاروباری مین وادەڵێت
دەیان هەزار بابەتی هۆشیارکردنەوە بەخشرایە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە گەرمیان
964+
فەرهاد حەسەن
دەزگای گشتی کاروباری مینی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، کە رێکخراوێک دەیان هەزار لە بابەت و هۆیەکانی هۆشیارکردنەوەیان بەخشیوەتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی گەرمیان.
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگا، لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی، رێکخراوی رۆحی تۆپی پێی نێودەوڵەتی دەیان هەزار لە هۆیەکانی هۆشیارکردنەوە دەبەخشێتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی گەرمیان.
بابەتەکان بریتیبوون لە تێنوسی کوردی و عەرەبی 12 هەزار دانە، ستیکەر دووهەزار دانە، پۆستەری کوردی و عەرەبی 35 کارتۆن، نیشانەکانی ئاگادارکردنەوەی 100 دانە، فلێکس 16 دانە.
ئاماژە بەوەدەکات. کە بەخشینی ئەم بابەتانە، رۆڵێکی کارا و گرنگ دەگێڕێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیان.
سوپاسی رێکخراوەکەش دەکات، کە بەردەوام هاوکار و هەماهەنگیان بووە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیان لەمەترسییەکانی مین و تەقەمەنی.