لە شەقامێکى هەولێر

دەستبەسەر ئەو میکسەرەدا گیرا کە چیمەنتۆى لێ دەڕژا

964+
وریا فەتاح

دواى ئەوەى گرتەى ڤیدیۆیى ئۆتۆمبێلێکى جۆرى مێکسەر لەلایەن هاوڵاتیانەوە بۆ هاتوچۆى هەولێر دەنێردرێت کە لەسەر شەقامێکى هەولێر دەڕوات و چیمەنتۆى لێ دەڕچێت، هاتوچۆى هەولێر دەستى بەسەرداگرت و شۆفێرەکەى رووبەرووى لێپێچینەوەى یاسایى کرد.

بەپێى گرتەکە، مێکسەرێک کە چیمەنتۆى بارکردووە لەسەر شەقامێکى هەولێر دەڕوات و بەردەوام چیمەنتۆى لێ دەرژێت، دواتر هاوڵاتیان و شۆفێران پێشى لێ دەگرن و پێى دەڵێن: ئاگادارى چیمەنتۆت لێ دەڕژێت و زیان بە ئێمە دەگەیەنێت.

هاتوچۆى هەولێر بەدواداچوونى کردووە و توانیویانە ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەردابگرن و جەخیتیشکراوەتەوە کە رووبەڕووى لێپێچینەوەى یاسایى دەکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح