باران و بەنداوەکان هۆکار بوون

ئاستی ئاوی ژێر زەوی هەولێر تا زیاتر لە 12 مەتر بەرزبووەتەوە

964+

وریا فەتاح

بەهۆی شەپۆلەکانی بارانبارینی چڕی ئەمساڵ و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی دروستکردنی پۆند و بەنداوەکان، ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر بوژانەوەیەکی مێژوویی بەخۆیەوە بینیوە و لە هەندێک ناوچە ئاستی ئاوەکە زیاتر لە 12 مەتر بەرز بووەتەوە.

پارێزگاى هەولێر بڵاوى کردەوە، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو وەک یەکێک لە وشکترین ساڵەکان لە مێژووی 100 ساڵی رابردوو تۆمارکرا، بڕی بارانبارینی ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای هەولێر کە گەیشتووەتە 600 ملم، هاوکێشەکەی بەتەواوی گۆڕی. ئەمەش بووە هۆی دووبارە تەقینەوە و بوژانەوەی ئەو کانی و سەرچاوانەی کە چەندین ساڵ بوو وشکیان کردبوو.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، گرنگترین گۆڕانکارییەکان لە ئاستی ئاوی حەوزە جیاوازەکانی سنوورەکە بەم شێوەیەن:

حەوزی پیرمام – شەقڵاوە: بەرزترین رێژەی بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە کە دەگاتە 12.5 مەتر.

حەوزی چیای هەریر: ئاستی ئاوی ژێر زەوی بە بڕی زیاتر لە 2 مەتر زیادی کردووە.

سەنتەری شاری هەولێر: ئاستی ئاوەکە بە بڕی زیاتر لە 1.5 مەتر بەرزبووەتەوە.

بەپێى بڵاوکراوەکەى پارێزگاى هەولێر، ستراتیژی دروستکردنی پۆند و بەنداوەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە کۆکردنەوەی ئاوی باران و گلدانەوەی بۆ تێرکردنی حەوزە ئاوییەکانی ژێر زەوی.

نزیکەى 5 هەزار و 500 بیر نیوەى ئاوى هەرێم دابین دەکەن

نزیکەى 5 هەزار و 500 بیر نیوەى ئاوى هەرێم دابین دەکەن