له‌مه‌ودوا سەرچاوەی زەڵم و ئه‌حمه‌داوا سه‌لامه‌ت ده‌بن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه، تیمێكی به‌رگرى شارستانى شاره‌كه‌ى برده سه‌ر هه‌ردوو سه‌رچاوه ئاوى زه‌ڵم و ئه‌حمه‌داوا، بۆ ئه‌وه‌ى پلانێك دابنێن، له‌مه‌ودوا گه‌شتیاران له‌و دوو شوێنه سه‌لامه‌ت بن.
پێشتر، له‌و دوو شوێنه حاڵه‌تى خنكان و كه‌وتنه ناو ئاوى گه‌شتیاران هه‌بووه، گه‌شتوگوزاریش ده‌یه‌وێت هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر گه‌شتیاران نه‌مێنێت.
چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، به 964ـى راگه‌یاند “له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا، چوار حاڵه‌تى كه‌وتنه ناو ئاوى گه‌شتیاران له سه‌رچاوه‌ى زه‌ڵم و ئه‌حمه‌داوا هه‌بووه، یه‌كێكیان خنكاوه و سێیانه‌كه‌ی دیكه‌ش رزگاركراون”.
روونیكرده‌وه، سه‌رچاوه‌ى ئاوى زه‌ڵم قوڵ نیه، به‌ڵام ئاوه‌كه‌ى به‌ته‌وژمه و هه‌ركه‌سێكیش بكه‌وێته ناوى، به‌ر دار و به‌رد‌ى ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌رى رووباره‌كه‌دا ده‌كه‌وێت، ده‌شڵێت “ته‌نیا له وه‌رزى به‌هاردا ئه‌و مه‌ترسییه له‌سه‌ر گه‌شتیاران هه‌یه”.
باسی له‌وه‌شكرد، داوامان كردووه تیمێكی تایبه‌ت له‌و سنووره دابنرێت بۆ رزگاركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌كه‌ونه ناو ئه‌و ئاوه‌وه.
چیا قاسم ده‌ڵێت “داوامان كردووه خه‌ڵكێكی خۆبه‌خش كاری رزگاركردنى گه‌شتیاران بكه‌ن و باشتریشه خه‌ڵكى ناوچه‌كه بن، بۆ ئه‌وه‌ى له شوێنه‌كه نزیك بن و وه‌كو پێویست كارى خۆیان بكه‌ن”.
به‌قسه‌ى ناوبراو، پێویسته ئه‌وانه‌ى ئه‌و كاره ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه راهێندراو بن و شاره‌زایی ته‌واویان له مه‌له‌وانى و رزگاركردنى خه‌ڵك هه‌بێت.