دوو رۆژ پشوو بۆ کوردانی ئێزدی راگەیاندرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە فەرمانگەکانی پارێزگای نەینەوا، بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوینەی کوردانی ئێزدی، ئەمڕۆ و سبەی چوارشەممە تایبەت بە ئەو پێکهاتەیە پشووە.

رۆژی دووشەممە 31.7.2023، پارێزگای نەینەوا بڕیارێکی دەرکرد و دەڵێت، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە کە دەکاتە 1.8.2023 و 2.8.2023، پشووی فەرمی بێت بۆ پێکهاتەی کوردانی ئێزدی لەسەرجەم فەرمانگەکانی نەینەوا.

ئەم بڕیارە پاڵپشتە بە نوسراوێکی دیوانی وەقفی ئاینەکانی مەسیحی و ئێزدی و سابیئە کە لە 27.7.2023 ئاراستەی پارێزگای نەینەوای کراوە، پارێزگای نەینەوا وا دەڵێت.

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی چلەی هاوینی کوردانی ئێزدییە کە یەکێک لە جەژنە سەرەکییەکانی ئەو پێکهاتەیە و ساڵانە بە رێوڕەسمی جیاواز لە پەرستگای لالش بەڕێوەدەچێت.