لەبن 93 دۆلارە

نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

دوای دابەزینەکانی هەفتەی رابردوو ئەمڕۆ نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەتەوە و هەر بەرمیلێک بەرەو 93 دۆلار هەنگاو دەنێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 21.11.2026 لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 92 دۆلار و 57 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەروارد بە دوێنێ بە رێژەی 0.64٪ بەرزبووەتەوە.

هاوکات بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساس بە 83 دۆلار و 41 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 1.18٪ بەرزبووەتەوە.

ئەم هەڵبەز و دابەزەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە گەرووی هورمز و سنوورە ئاوییەکان هەروەک خۆی ماوەتەوە و دەستپێکردنەوەی شەڕ لەئانوساتدایە.