ئەو مستیلەیەی لە سورێنچکی منداڵەکە دەرهێنرا. سوێنە: تەندروستی رانیە
مستیلەیەک لە سورێنچکی منداڵێک دەرهێنرا
964+
لە نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە مستیلەیەک لە سورێنچکی منداڵێک دەرهێنرا و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.
درەنگانی شەوی رابردوو، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بە پەلە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە بەهۆی قوتدانی مستیلەیەک، دەستبەجێ لەلایەن دکتۆر رەوەند عەبدولرەحمان پزیشکی پسپۆری سنگ و بۆڕی هەناسە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت.
نەشتەرگەرییەکە بە نازور کراوە و مستیلەکە لە سورێنچکی منداڵەکە دەرهێنراوە و تەواوی شەوی رابردوو منداڵەکە لەژێر چاودێری چڕ بووە لە نەخۆشخانە.
تەها محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی رانیە بە 964ـی وت، باری تەندروستی منداڵەکە جێگیرە و ئەمڕۆ بەیانی جارێکی تر لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ پشکنینی بۆ دەکرێت پێش ئەوەی رادەستی دایک و باوکی بکرێتەوە.
بە قسەی لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی رانیە بێت، ئەمە سێیەم حاڵەتە لەمساڵدا رووبدات، پێشتریش بە نەشتەرگەری دەرزییەک بۆ لە سورێنچکی منداڵێک و پێش ئەویش هەر بە نەشتەرگەرییەک درهەمێک لە سورێنچکی منداڵێک دەرهێنراوە.
درهەم، دراوێکی پێشووتری عێراقی بووە لە ساڵانی هەشتاکان بەکاردەهێنرا.