مرداربوونەوەکە راست بوو؟
فلامینگۆکان لە راپەڕین میوان بوون و رۆیشتن
فەرمان چۆمانی – رانیە
پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین، ئاگایان لە باڵندە فلامینگۆکان بووە کە چەند رۆژی رابردوو دەرکەوتن و بەڕێوەبەرەکەیان دەڵێ، وەک کۆچەری لای زێی بچووک لایان داوە و دواتر رۆیشتوون.
ئەو دەڵێ، یەکێک لەو باڵندانە مرداربووەتەوە، بەڵام دەستی ئەنقەست و مرۆڤی تێدا نەبووە.
پۆلیسی دارستان و ژێنگەی ڕاپەڕین لە 10خاڵی جێگیر چاودێری ڕاوی ماسی و پاراستنی باڵندەکان دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 6.4.2026، شۆڕش کاکە بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین بە 964ی راگەیاند، ئێمە لە 10 خاڵی جێگیر و مەفرەزەێ گەڕۆک و فڵای کام چاودێری ئاوێ زێی بچوک دەکەین بۆ پاراستنی سامانی ماسی و باڵندەکان.
لەبارەی مردار بوونەوەی باڵندەی فلامینگۆکەش شۆڕش کاکە دەڵێت، هەر لێرە مردارنەبوونەتەوە لە شوێنی دیکەش هەمان مرداربوونەوە هەبووە و بەدواداچوونمان کڕدووە، بەڵام هیچ ئاساوارێکی مرداربوونەوەمان نەدیوەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا