“باشترە پارتی و یەکێتی پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە ئینجا شاند رەوانەی بەغدا بکەن”
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
تا دێت پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی خراپتر دەبن و هیچ هەوڵێکیش بۆ گفتوگۆ لەنێوان ئەو دوو حزبە نیە. چاودێرێکی سیاسی دەڵێ؛ پێویسته په‌یوه‌ندیه‌كانیان باش بكه‌نه‌وه ئینجا شاند رەوانەی به‌غدا بکەن.
شەوی رابردوو، بۆ جاری دووەم لە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد. وەک لە راگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری حکومەتیش هاتووە، ئەو شاندە گفتوگۆ لەسەر پرسی نەوت و بودجە لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکات.
+964 دەزانێت، هیچ وەزیرێکی یەکێتی لە شاندەکەدا نیە، ئەمەش لە کاتێکدایە زیاتر له‌مانگێكه قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران بایكۆتى حكومه‌تى كردووه.
کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی تا دێت قوڵتر دەبن، دوای ململانێیەکی زۆر لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، دواتر پۆستەکە بە کەسێک درا کە کاندیدی یەکێتی و پارتی نەبوو.
ئەوەی زیاتر کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی قوڵتر کرد، تیرۆرکردنی هاوکار جاف بوو، کە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وەهاب هەڵەبجەی، سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری یەکێتی بەو کارە تیرۆر کرد.
دوایین ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر خانەنشینکردنی سەرکەوتی کوبە بوو کە کاندیدی یەکێتی بوو بۆ پۆستی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، بەڵام بە بڕیاری رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ لە هەمان ئەو رۆژەی دەبوو دەستبەکار بێت، خانەنشین کرا.
لە دوا دیمانەیدا، بافل تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان جەندجارێک ئامادەیی بۆ گفتوگۆ نیشاندا، بەڵام هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون، تا بە یەکجاری تیمی یەکێتی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانیان کرد.
ئه‌مین یونس، کەسایەتی ئه‌كادیمیی و چاودێری سیاسیی دەڵێ؛ ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌كردنه‌ى یه‌كێتى و پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كتری، ماناى وایه هیچ یه‌كێكیان هی ئه‌وه نین حكومه‌ت و هه‌رێم و به‌ڕێوه ببه‌ن، وتیشی “له‌و ئاسته‌شدا نین دوارۆژێكی باشتر بۆ خه‌ڵك دابین بكه‌ن، ئه‌وانه به كه‌ڵكی ئیداره‌دانى هه‌رێمی كوردستان نایێن”.
زیاتر وتیشی “چوونى ئه‌و شانده بۆ به‌غدا به‌بێ لایه‌نى یه‌كێتى، یان به‌بێ هه‌ر لایه‌نێكی تر، كارێكی باش نیه و ئه‌نجامێكی باشیشی نابێت، باشتروایه سه‌رۆك وه‌زیران خۆی له‌گه‌ڵ شاندێكی تایبه‌تمه‌ند بچێته به‌غدا، نه‌ك به‌و شێوه‌یه ماوه‌ى چه‌ند ساڵه زۆرترین سه‌ردانه‌كان ئه‌و شانده كردوویه‌تى”.
ئه‌و چاودێره، پێشنیاری ئه‌وه‌ش ده‌كات كه نوسینگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا بكرێته نوسینگه‌یه‌كی بڕیار به‌ده‌ست، بۆ ئه‌وه‌ى پێویست به‌و هاتووچوونه‌ى شاندى هه‌رێم بۆ به‌غدا نه‌كات و راسته‌خۆ له‌و نوسینگه‌یه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌مین یونس دەڵێ؛ په‌یوه‌ندیه‌كى سارد له‌نێوان یه‌كێتى و پارتی هه‌یه، به‌غدا به‌وشێوه جدیه له‌گه‌ڵ ئه‌و شاندانه گفتوگۆ ناكات، چونكه ئه‌وانیش پێیان باشتره یه‌كێتی و پارتى به‌یه‌كه‌وه بن، بۆیه باشتره یه‌كه‌مجار كێشه‌و گرفتى نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن ئینجا شاند بنێرن بۆ به‌غدا.