هاوڵاتیان خۆشی دەردەبڕن

بڕیار دراوە خورماڵ بکرێت بە قەزا

محەمەد عومەر

964 بۆچوونی بەشێک لە هاوڵاتیانی ناحیەی خورماڵ وەردەگرێت لەسە بڕیاردانی بە قەزابوونی خورماڵ.

هاوڵاتیانی ئەو ناحیەیە دڵخۆشن و دەڵین، چاوەڕێی ئەو رۆژەیان دەکرد و بە بەقەزابوونی ناحیەکەیان رەنگە ئیتر بتوانن زۆرێک لە کارە ئیداری و خزمەتگوزارییەکانیان هەر لە خورماڵەوە بۆ بکرێت.

بەشێکیشیان لە خۆشی ئەو بڕیارەدا شیرینی لە ناو بازاڕ دەبەخشنەوە.

دوێنێ یەکشممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڵاویکردەوە، کە لە ئەمڕۆوە دەستدەکرێت بە تەواوکردنی رێکارەکان بۆ بە قەزابوونی ناحیەی خورماڵ لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی