دیمەنی کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ئاژەڵ _وێنە: 964
تەنیا لە یەک مانگدا شەش تۆن گۆشت لەناوبراوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
لە ماوەی مانگی حەوتدا رێکاری توند گیراوەتە بەر بۆ سەربڕینی ئاژەڵ لە کوشتارگەی سلێمانی.
بەڕێوەبەری کوشتارگەکە دەڵێت، ڕێژەی ئاژەڵی نەخۆش زۆر کەمی کردووە.
لە دوای ئەو هەڵمەتی هۆشیاریەی بۆ هاوڵاتیان کراوە، لە کێڵگە ئاژەڵدارەکانەوە،
هەڵمەتی لەناو بردنی ئەو مشەخۆرە ئەنجامی هەبووە و رێژەکەی زۆر کەمبووەتەوە.
رۆژانە حاڵەتەکانی ئاژەڵی توش بوو بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون کەمبووەتەوە، ئەگەر پێشتر لە رۆژێکدا 10 کەیس هەبوایە، ئێستا کەمبوەتەوە بۆ رۆژی دوو کەیس
هەندێک رۆژیش نییە، ئەمە بە قسەی دکتۆر شاڵاو عارف بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی بە 964ـی وتوە.
تەنیا لە مانگی حەوتدا 28 حاڵەتی مشەخۆری دەرەکی هەبووە، رەوانە کراونەتەوە و سەرنەبڕدراون، هەر لەم مانگەدا شەش تۆن و 630 کیلۆگۆشت،
کە هەڵگری نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان بوون بەشێوەی زانستی لەناوبراون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی