بەشێکی یاریگە زەرد دەبێت
ئه‌مڕۆ هه‌ولێر و هانده‌رانی چاویان له یاریی كۆتاییه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ گه‌یشتن به یاریی كۆتایی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له یاریی پێش كۆتایی جامی عێراق له تۆپی پێ یانه‌ی هه‌ولێر به بردنه‌وه ده‌گاته یاریی كۆتایی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م یاریی پێش كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی عێراق له یاریگه‌ی شه‌عب له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تێیدا هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و حدوود رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه و یارییه‌كه كاتژمێر 08:00 ده‌ستپێده‌كات.
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یارییه‌كه ئاماده‌كاریی باشی كردووه و ته‌واوی یاریزانه‌كانی ئاماده‌ن، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی سێ هه‌زار هانده‌ری یانه‌كه روویان له به‌غدا كردووه بۆ هاندانی تیپه‌كه‌یان.
یانەی هەولێر دوێنێ ئێوارە دوایەکەی مەشقی بۆ یارییەکە لە یاریگە یکەرخ “یاریگەی ئەحمەد رازی” ئەنجام دا.
هه‌ولێر وه‌رزی رابردوو له یاریی پێش كۆتایی به یانه‌ی كه‌رخ دۆڕا و نه‌یتوانی بگاته یاریی كۆتایی.
بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسانی پارێزگای هه‌ولێر، پاڵپشتییه‌كی زۆر بۆ هانده‌رانی یانه‌كه كراوه و ژماره‌یه‌ك پاس بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌غدا دابین كراوه، پێشبینیی ده‌كرێت نزیكه‌ی سێ هه‌زار هانده‌ر له یارییه‌كه‌دا هانی یانه‌ی هه‌ولێر بده‌ن.
براوه‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌گاته یاریی كۆتایی جامی عێراق، كه یانه‌ی هه‌ولێر هیچ جارێك نه‌یتوانیوه بگاته یاریی كۆتایی.
هاوكات سبه‌ی له یاریی دووه‌می پێش كۆتایی جامی عێراقدا، هه‌ردوو یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه و كه‌رخ هه‌ر له یاریگه‌ی شه‌عب رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه و یه‌كێكیان ده‌گاته یاریی كۆتایی.