داهاتی ساڵانەی گەشتیاری ئاینی لە عێراق هەشت ملیار دۆلارە

964+

پێشەوا محەمەد

ساڵانە نزیکەی 10 ملیۆن گەشتیاری ئاینی روو لە عێراق دەکەن و داهاتەکەیان هەشت ملیار دۆلار، ئەوە بە وتەی مامۆستایەکی ئابووری زانکۆی سلێمانی.

گەشتیارە ئاینییەکان لە وڵاتانی کەنداو و ئێران و لوبنان و پاکستان و یەمەن و ئەوروپاوە دێنە عێراق.

ڤیزای هاتنەژوورەوە بۆ هەر گەشتیارێک 50 دۆلارە، بەڵام نرخی ئەو ڤیزایە لەسەر هاوڵاتیانی ئێرانی هەڵگیراوە.

ئیمام حسێن، ئیمام موسای کاظم، ئیمام عەلی بەشێکن لە بەناوبانگترین مەزارگە ئاینییەکانی عێراق و زۆرینەشیان کەوتوونەتە نەجەف و کەربەلاوە.

ئومێد قەرەداغی، مامۆستای ئابووری زانکۆی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی گەشتی ئاینییەوە 60 هەزار هەلیکار لە هۆتێل و رێستۆرانت و مەزارگە ئاینییەکانی عێراق رەخساوە.

“ئەکەر بەشێوەیەکی باش ئیدارەی کەرتی گەشتیاری ئاینی بدرێت لە عێراقدا، ئەوا داهاتی ئەم کەرتە شتێکی وای کەمتر نابێ لە داهاتی گەشتیاری مەککە و مەدینەی وڵاتی سعودیە”.