شارەوانی سبەی دەچن
رێگەی چوون بۆ دارستانە دەستکردەکەی زەڕایەن وێرانە
964+
بڕوا مەجید – زەرایەن
دارستانی دەستکردی زەڕایەن یەکێکە لە دارستانە گەورەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دارەکانی لەجۆری سنەوبەرە هەمیشە سەوزن و هاوڵاتیانی ناحیەی زەڕایەن و شار و قەزاکانی چواردەوری بەمەبەستی گەشت وگوزار سەردانی دەکەن.
بەڵام ئێستا، خراپبوونی رێگاکەی رێگرە لە بەردەم سەردانیکردنی هاوڵاتیان و گەشتیاران، یان ژمارەی سەردانیکارانی کەم کردووە، بەهۆی ئەو چاڵ و چۆڵییە زۆرەی لە رێگەکەدا دروست بووە
بورهان مەلا رەشید، سەرۆکی شارەوانی زەڕایەن بۆ 964ی وتی، دارستانی دەستکردی زەڕایەن لە نەخشەی هونەریدا شارەوانیدا نیە سەر بە لە وەڕگا و دارستان و پاوانی سروشتییە، ئێمە ناتواینن تەسەڕوفاتی پێوە بکەین، بەڵام بەهۆی بارانبارینەوە بەشێک لەشەقامەکان و رێگاکان تێکچوون.
وەک وتی، رێگای دارستانی زەڕایەنیش دیارە یەکێکە لەو رێگایانە، بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و گەشتیاری بەکاری دەهێنن.
ژمارەی دانیشتووانی زەڕایەن زیاتر لە 30 هەزار کەسە، بورهان مەلا رەشید وتی، دارستانەکە یەکێکە لە شوێنە تایبەت و خۆشەکانی ناوچەکە و لەم وەرزەدا هاوڵاتیان زۆرسەردانی دەکەن.
لەبارەی چارەسەری ئەوان بۆ رێگاکە، وتی، لەبەر بەرژەوەندی هاوڵاتییان و کاراسانیکردن بۆیان، سبەینێ پێنجشەممە 16.4.2026، لیژنەیەکی هونەری دەنێرین بۆسەردانیکردنی رێگاکە و پێویستی بە چاکردن هەبێ هەوڵی چاکردنی دەدەین، بەڵام تائێستا وەک شوێنێکی گەشتیاری نەناسێنراوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا