بینای پەروەردەی ژارباژێڕ - وێنە: پەیجی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە فەیسبووک
هۆشیاری مین بە قوتابیانی شارباژێڕ دەدرێت
964+
پێشەوا محەمەد
فەرمانگەی مینی سلێمانی بە هاوکاری پەروەردەی شارباژێڕ خولی هۆشیاری مین بۆ قوتابیانی قۆناغی چوار و نۆی بنەڕەتی دەکاتەوە و ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.
خولەکە لە 5.8.2023 دەکرێتەوە و بێبەرامبەر دەبێت.
لەگەڵیدا خولی وەرزش، شانۆ، میوزیک و فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەکرێتەوە.
لەتیف حسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ بە 964ـی راگەیاند، تا ئێستا لە هەندێ ناوچەی شارباژێڕ مین ماوە و کاری لەسەرە بۆ پاککردنەوە و ئەو خولەش هاوکاری قوتابیان دەکات لە دوورکەوتنەوە لە مەترسییەکانی مین.
وتیشی، “لە دوای شەڕی ئێران و عێراقەوە شارباژێڕ بەهۆی هاوسنووری لەگەڵ ئێران بە مین چێندراوە و قوربانی زۆریش لە سنوورەکە بەهۆی مینەوە دراوە”.