سەرۆکی یانەی هندرێن بۆ 964: بڕیاری گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌ده‌ین

+964
هێژا خەسرەو – هەولێر

حاکم جەمال جه‌لال سەرۆکی یانەی هندرێن بۆ چەند پرسێکی تایبەتی یانەکەی کۆبوونەوەی تایبەت دەکات و بڕیار لەسەر ئامادەیی یانەکەی دەدات بۆ یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان.

سەرۆکی یانەی هەندرێن بە 964ـی وت: لە ماوەی تەنیا یەک هەفتەدا سێ کۆبوونەوەی گرنگ و یەکلاکەرەوە دەکەین لەم کۆبوونەوانەدا ئامادەیی یانەکەمان یەکلادەکەینەوە.

وتیشی: پرۆژەمان هەیە، بەڵام تا ئێستا بڕیارەکەی جێبەجێ نەکراوە، ئێمە دوو ساڵ چەند کێشەیەکمان هەبوو، بەڵام ئەمساڵ چاومان لە دەستکەوتە، یانەکەمان لە هەموو ساڵێکدا چاوی لەدەستکەوت و بردنەوەی نازناوەکان بووە.

حاكم جه‌مال دەڵێت: هندرێن لە کوردستاندا ژمارەیەکی قورسە، زۆربەی راهێنەرانی یانەکان بۆ

ئەوەی ببنە پاڵەوان هەوڵیانداوە لە یانەی هەندرێن ببەنەوە، بۆ گەیشتن بەم ئامانجەیان، چونکە ئێمە یانەیەکی گەورەین و حسابی تایبەتمان بۆ دەکرێت.

“ئێمە لە رووی تیپەوە شێوازی تایبەت بە خۆمان هەیە، وەک یانەکانی دیکە نین و ئاست و ئەنجام و چێژمان هەیە، ساڵانەش پێنج بۆ شەش یاریزان لە تیپی لاوانەوە بۆ تیپی یەکەم سەردەخەین، ئەمساڵیش پشت بە زۆرترین یاریزانی لاو دەبەستین”، سه‌رۆك یانه‌ی هندرێن وای وت.

ت ئێستا بڕیار لەسەر یارییەکانی وەرزی داهاتووی خولی نایابی کوردستان نەدراوە، بەڵام یانەی هەندرێن دەیەوێت لە ئێستاوە تیپەکەی ئامادەبکات و له‌ رۆژانی رابردووش گۆڕانكاری له‌ ستافی مه‌شقی تیپه‌كه‌ی كرد، كه‌ دڵشاد مه‌عروف هه‌ر به‌ راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ مایه‌وه‌، رێناس ئیسماعیل بووه‌ یاریده‌ده‌ری و هه‌روه‌ها فاخیر عه‌لی راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كانه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سەرۆکی یانەی هندرێن بۆ 964: بڕیاری گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌ده‌ین