خولی راهێنه‌رانی ئاسیا له هه‌ولێر كۆتایی هات
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ خولی پیشخستنی راهێنه‌رانی كوردستان و عێراق و گه‌یشتن به بڕوانامه‌ی B ئاسیا كۆتایی هات.
ژماره‌یه‌ك راهێنه‌ری تۆپی پێی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند راهێنه‌رێكی شاره‌كانی باكووری عێراق، له‌گه‌ڵ دوو راهێنه‌ری سووریا، كه به گشتی 24 راهێنه‌ر بوون، له هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی 21 رۆژ به‌شداریی خولێكی چڕوپڕی پێشخستنی ئاستیان كرد، كه رۆژانه به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی به‌ڕێوه‌ده‌چوون.
وانه‌كانی خوله‌كه له‌لایه‌ن دوو وانه‌بێژی باوه‌ڕپێكراوی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا “ره‌حیم حه‌مید و ویسام سڵێوا”، هه‌روه‌ها به هاوكاری چه‌ند وانه‌بێژێكی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كران.
خوله‌كه له لایه‌ن لقی هه‌ولێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، ئه‌مڕۆش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی وه‌رزش بڕوانامه‌ی ئاستی Bی ئاسیایان پێبه‌خشرا و خوله‌كه كۆتایی هات.
بێستون ئه‌كره‌م سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری فیدراسیۆنی عێراق به 964ی راگه‌یاند، خوله‌كه رۆژانه له هه‌ردوو یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری و یانه‌ی هندرێن به شێوه‌ی پراكتیكی و وانه تیۆرییه‌كانیش له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش پێشكه‌ش ده‌كران.
وتیشی، “ئامانجی ئێمه‌یه ئاستی راهێنه‌رانی تۆپی پێ له كوردستان به‌ره‌و پێش ببه‌ین و بگه‌نه بڕوانامه‌ی به‌رزی راهێنه‌ری”.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، راهێنه‌رانی به‌شداربووی خوله‌كه، له ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵی داهاتوو، به‌شداریی خولیًكی دیكه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی A ئاسیا وه‌ربگرن.