ڤیدیۆ: گۆڵه‌كه‌ی خۆسێلۆتان بینی؟
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یارییه‌كی دۆستانه و ئاماده‌كاریدا له ئه‌مریكا، یانه‌ی ریال مه‌درید بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی تۆمار كرد و به ئه‌نجامی 2-0 گۆڵ له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی برده‌وه.
یارییه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی كوردستان، له باسادینا ئه‌نجام درا و له خوله‌كی 6دا جود بیلینگهام یاریزانی نوێی ریال مه‌درید گۆڵی یه‌كه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، كه یه‌كه‌م گۆڵی خۆی بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه، گۆڵی دووه‌میش یاریزانی نوێی ریال مه‌درید خۆسێلۆ به شێوازی ده‌بل كیك تۆماری كرد، كه یه‌كێك بوو له جوانترین گۆڵه‌كان.
ریال مه‌درید له ئه‌مریكا له یاریی پێشوودا له میلانی برده‌وه و بڕیاره شەوی شەممە لەسەر یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا یاریی ده‌كات.