خاوەن زەوییە دابەشەکانی بازیان فریای زەوییەکانتان بکەون

964+

پێشەوا محەمەد

کشتوکاڵی بازیان خاوەن زەوییە دابەشەکان ئاگادار دەکاتەوە لە ماوەی مانگێکدا سەردانیان بکەن بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە مۆڵەتەکانیان، بە پێچەوانەوە زەوییەکانیان دووبارە دابەش دەکرێنەوە.

کێشەی کشتوکاڵی بازیان ئەوەیە بەشێک لە خاوەن زەوییە دابەشکان گیانیان لەدەستداوە و ئێستا بەدەست منداڵەکانیانەوەن، بەڵام نەچوون مۆڵەتەکان بکەن بەناوی خۆیانەوە و نوێی بکەنەوە.

زیاتر لە چوار هەزار زەوی دابەش لە سنوورەکە هەیە و نزیکەی 700 لەوانە ئەو کەسانە گیانیان لەدەستداوە کە زەوییەکانیان بەناوەوەیە.

زانیار تۆفیق، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی بازیان بە 964ـی وت، “ئێمە هیچ هاوکارییەکی ئەو جوتیارانەمان پێ ناکرێت کە زەوییەکانیان لە باوکیانەوە بۆ ماوەتەوە و پێویستە بێن بیکەن بەناوی خۆیانەوە”.

وتیشی، “ئەگەر نەیەن بەدەم زەوییەکانیانەوە لێیان دەستێندرێتەوە و دووبارە دابەش دەکرێنەوە”.