سەردانی بەرگری شارستانی راپەرین بۆ بەنزینخانەکان - وێنە: 964
بەنزینی خراپیان هەبووە
له هه‌ولێر نۆ به‌نزینخانه داخران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر ده‌ڵێت، نۆ به‌نزینخانه‌یان له‌ناو شارەکەیان داخستووە، چونكه پابه‌ندی رێنماییه‌كانیان نه‌بوون.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر رایگەیاند، لە درێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لیژنەکان و بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکان، نۆ وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە)یان لە ناو شاری هەولێر داخستووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، لە کۆی 60 وێستگە کە پشکنینیان بۆ کراوە له‌نێوان رێكهوتهكانى 22.7.2023 تاوه‌كو 27.7.2023 بهنزینخانهكانى بەهاری نوێ، دۆستان، مهتاب، دونیا، مۆبیل، سۆرس، دانا MH، زریج و سەربەست داخران و سزا دران.