فریاکەوتن له‌ رانیە و سه‌نته‌ری گورچیله‌ له‌ قه‌ڵادزێ له‌ ته‌واوبووندان

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دوو ناوه‌ندى ته‌ندروستى له‌ هه‌ردوو قه‌زاى رانیه‌ی ناوه‌ندى ئیداره‌ى راپه‌ڕین و قه‌ڵادزێی ناوه‌ندى قه‌زاى پشده‌ر له‌ته‌واوبووندان، ئه‌وه‌ى رانیه‌ ته‌واوكردنى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنه‌و قه‌ڵادزێش سه‌نته‌رى گورچیله‌ى له‌ته‌واوبووندایه‌.

بیناى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رانیه‌ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ كارى دروستكرنى ده‌ستپێكراوه‌، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه‌ كاره‌كانى وه‌ستا بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى قه‌ڵادزێ كاره‌كانى له‌ته‌واوبووندایه‌.

تەها محەمەد، لێپرسراوى راگەیاندنى تەندروستى ئیداره‌ى راپەڕین، بە 964ـى راگه‌یاند “نەخۆشخانەی فریاكه‌وتنى رانیه‌ تایبەت دەبێت بە فریاکەوتن و حاڵەتی کتوپڕ و ئەو رووداوانەى کە پێویستیان بە فریاکەوتنی خێرا هەیە. وتیشی “هۆڵی نەشتەرگەری و هۆڵى داخڵبوون و فریاکەوتن له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ده‌بن”.
سه‌باره‌ت به‌ قه‌ڵادزێش لێپرسراوى راگه‌یاندن ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ماوه‌یه‌كى زۆره‌ كاره‌كانى دروستكردنى ده‌ستپێكراوه‌، به‌ڵام به‌م دواییانه‌ ره‌زامه‌ندی ته‌واوبوونى وه‌رگیرا‌”.
وتیشی “سەنتەره‌كه‌ بۆ گورچیلەی دەستکرده‌ و تەواوى کارەکانی کۆتایی هاتووە و بڕیارە لە نزیکترین کاتدا بخرێتە  خزمەتی نەخۆشانی گورچیلە”.