راگهیهندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگهوه
بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری چەمچەماڵ کراوەتە ئامانج
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی پێشمەرگە رایگهیاند، شهوی رابردوو تاقمە تیرۆریستییە لەیاسا دەرچوەکان دەستیان دایەوە کردەوەیەکی تێکدەرانە و لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری چەمچەماڵ.
له راگهیهندراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگە بە توندی سهركۆنهی ئەم پەلامارە دەکات کە دەڵێت “ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە”.
ئاماژهی بهوهشكردووه “دوبارەبونەوەی ئەو هێرشە تیرۆریستییانە بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە لە کاتێکدایە کە دۆخی ناوچەکە بە گشتی لەبەردەم قۆناغێکی هەستیار و ئاڵۆزدایە”.
ئەوەشی روونكردووهتهوه، “جارێکی دیكه داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین کە سنورێک بۆ ئەو دەستدرێژییە بێپاساوانە دابنێت کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی پێشمەرگە”.