له ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ند ئۆتۆمبێلێك ته‌قییه‌وه
هۆگر عەدنان
له ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ند له ده‌روازه‌ی ناحیەکە، ئۆتۆمبیلێك تەقییەوە و گومان ده‌كرێت به درۆن هێرشی كرابێته‌سه‌ر.
ئۆتۆمبێله‌كه “نیسان رۆگ”ـه، به ته‌واوی تێكشكاوه و سێ كه‌س له رووداوه‌كه بریندارن، به‌ڵام تا ئێستا برینداره‌كان نادیارن و نه‌براون بۆ نه‌خۆشخانه.
په‌یامنێری 964 له ناوچه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له شوێنی رووداوه‌كه‌ن، هێشتا روون نییه ئۆتۆمبێله‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه، یان به درۆن لێی دراوه، یان به هۆكارێكی دیكه سووتاوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناحیه‌كه به په‌یامنێری 964ی راگه‌یاندووه، سێ كه‌س له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون و بریندار بوون، دیار نین و نازانرێت بۆ كوێ براون.
عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بۆ 964 وتی، رووداوەکەی تەکیەی کاکەمەند زۆر تازەیە و لە لێکۆڵینەوەداین بزانین وردەکارییەکەی چییە.
هاوكات 964 په‌یوه‌ندی به بەڕێوەبەری پۆلیسی تەکیە کرد، ئه‌و وتی، ناتوانین لێدوان بدەین، بەڵام تا ئێستا یەکلا نەبووه‌تەوە رووداوه‌كه چییە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.