وێنه: سۆشیال میدیا
رێنمایی گرنگ ...
ئه‌و ئامێر و كه‌لوپه‌لانه له‌ناو ئوتومبێله‌كانتان به‌جێ مه‌هێڵن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رگریی شارستانى كۆیه، جێهێشتنی چەرخ و پاوەربانک و پاتری لە ناو ئۆتۆمۆبێلدا، به مه‌ترسییه‌كى گه‌وره ده‌زانێت بۆ سووتانی ئۆتۆمبێلەکان، به تایبه‌تیش له‌م وه‌رزه‌دا.
هۆشداریش ده‌داته هاوڵاتیان، به هیچ شێوه‌یه‌ك بابەته گازییەکانی وەک خواردەمەنی و جوانکاریی وەک بۆن و سپرایەکانی تایبەت بە ئۆتۆمۆبیل له‌ناو ئوتومبێله‌كانیاندا جێنه‌هێڵن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی كۆیه، چه‌ند رێنماییه‌كى بۆ پاراستنى گیانى هاوڵاتیان له به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌کانی گه‌رما بڵاوكردووه‌ته‌وه و زۆرینه‌ى خاڵى رێنماییه‌كانیشی بۆ به‌كارهێنانى ئوتومبێله‌كانیان ته‌رخان كردووه.
رێنمایی سەلامەتی
چۆنیەتی پاراستنی خۆمان و ئۆتۆمۆبێلەکانمان لە بەردەم تیشکی خۆر و پلەی گەرمی بەرزدا:
– جێنەهێشتنی ئامێرەکانی ئاگرکردنەوە بە تایبەت چەرخ لە ئۆتۆمۆبێلدا .
– جێنەهێشتنی ئامرازەکانی شه‌حنکردنەوە بە هەموو جۆرەکانی بە تایبەت پاوەربانک و پاتری لە ناو ئۆتۆمۆبێلدا.
– دڵنیابوونەوە لە دەرهێنانی وایری USB و AUX لە شوێنی شه‌حنکردنەوە (بارگاویکردن ) و شوێنی گەیاندنی ئامێری پەیوەندی وەک مۆبایل بە ئۆتۆمۆبێل لە کاتی وەستاندنی لە ژێر خۆردا.
– جێنەهێشتنی گشت بابەت گازییەکانی وەک خواردەمەنییە گازیەکان و جوانکارییەکانی وەک بۆن و سپرایەکانی تایبەت بە ئۆتۆمۆبیل …هتد .
– لە کاتی وەستاندنی ئۆتۆمۆبیلەکانتان پێویستە جامی سەیارەكانتان كەمێك كراوە بن .
– تێكردنی بەنزین لە كاتی ئێوارە و پڕنەکردنی تانکی بەنزین .
– سەفەرنەکردن، ئەگەر زۆر پێویست نەبوو لەو کاتانەی هێزی تیشکی خۆر بەهێزە بە تایبەت دوای کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆ .
– دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی تایەكان کە نابێ زیاد لە پێویست ھەوایان تێبكرێت بە تایبەتی لە كاتی سەفەركردن.
– رۆژانە پشکنین بۆ ئاوی ئۆتۆمۆبێلەکانتان بکرێت و دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی رادێتەر و هەبوونی ئاوی پێویست .
– وا چاکترە لە پێناو سەلامەتی تەندروستیت لە کاتی هەڵکردنی سیستەمی فێنکەرەوەی (تبرید)ی ئۆتۆمۆبیلەکەت چەند دەقەیەکی کەم جامەکان بکرێتەوە یان ئەگەر توانرا لە دەرەوەی ئۆتۆمۆبێلەکە بیت باشتره، بۆ دەرچوونی گازە زیانبەخشەکە .
– بەهۆی هەبوونی سیستمی زیرەک (ئەلیکترۆنی) لە زۆربەی ئۆتۆمۆبێلەکان وا باشترە هەتا بتوانرێت ئۆتۆمۆبێلەکە لە ژێر خۆردا دابپۆشه، بە تایبەت بەشەکانی داشبۆرد و بەشی ئاگادارکردنەوەی رادارەکانی ئۆتۆمۆبێلە مۆدێل بەرزەکان .