دیمه‌نێك له به‌دواداچوون بۆ نه‌خۆشكه‌وتنى دارستانه‌كه‌ى رانیه ... وێنه: وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ
نزیكه‌ى 3000 دارى دارستانه‌كه‌ى رانیه نه‌خۆشن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوەی چه‌ند ساڵێكه دارستانی رانیە تووشى نه‌خۆشییه‌ك هاتووه كه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ى سێ هه‌زار دارى به‌ره‌و وشكبوونه‌وه ده‌چن، فەرمانگەی ژینگەی راپەڕینیش دەڵێت، چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى پشكنین ده‌كه‌ین بزانین ئه‌و نه‌خۆشییه‌ى رووبه‌ڕووى دارستانه‌كه بووه‌ته‌وه، چییه.
دار سنه‌وبه‌ره‌كان له‌و جۆرە داره‌ى ئه‌و دارستانه‌ى رانیه‌ن، كه رووبه‌ڕووى ئه‌و نه‌خۆشییه بوونه‌ته‌وه.
حەمەشوان بەررنجی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین، به 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌ى دوو ساڵه ئه‌و نه‌خۆشییه له ناو دارستانى رانیه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، تیمێکی فەرمانگەکەیان لەگەڵ لیژنەیەکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و مامۆستایەکی پسپۆڕ له زانکۆی سەڵاحەدین بەدواداچوونیان دەستپێکردووە و لە نزیکەوە دارە وشکبووەکانیان بینیووە.
وتیشی “له ساڵه 2021ـه‌وه ئه‌و نه‌خۆشییه تووشى ئه‌و دارستانه بووه، كه نزیكه‌ى سێ هه‌زار دار به‌ره‌و وشكبوون ده‌چن”.
به قسه‌ى حه‌مه‌شوان، دارستانه‌كه‌ى رانیه ته‌مه‌نى نزیكه‌ى 50 ساڵه دىبێت.
ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه‌یه‌ى سه‌ردانى دارستانه‌كه‌یان كردبوو، توێژینه‌وه ده‌كه‌ن، وتیشی، “نموونه‌ى نه‌خۆشیی ئه‌و دارانه‌یان بردووه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجاممان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه بزانین هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ى چیه”.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین، باس له‌وه ده‌كات، هه‌مان ئه‌و نه‌خۆشییه‌ى كه دارستانه‌كه‌ى رانیه گرتوویه‌تى، پێشتر تووشی دار سنه‌وبه‌ره‌كانى سلێمانى بووه و به‌شێكى زۆرى وشككردبوون. ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه “چه‌ند ساڵێكه به گشتى له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دارى سنه‌وبه‌ر نه‌خۆش كه‌وتووه”.
حه‌مه‌شوان به‌رزنجى پێی وایه به‌رزیى پله‌کانى گه‌رما له سنووره‌كه‌یان هۆكارێكه، ئاودانیش هۆكارێكی دیکەیه بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه.
تا ئێستا ئامارێكی فه‌رمى له‌به‌رده‌ستى فەرمانگەی ژینگەی راپەڕیندا نییه بزانن له سنووره‌كه‌یاندا رێژه‌ى چه‌ند دارستانى سروشتى و ده‌ستكرد هه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ش هۆكارى نه‌بوونى ئه‌و ئاماره بۆ دۆخی خراپی ئابوورى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
“پێشتر چه‌ند جارێك داوامان كردووه رووپێومان بۆ بكرێت به‌ڵام بارودۆخى دارایی هه‌رێم رێگر بووه له ئه‌نجامدانى” ئه‌مه قسه‌ى حه‌مه‌شوان به‌رزنجییه، به‌ڵام دڵخۆشیشه رێژه‌ى سه‌وزایی له سنووره‌كه‌یاندا ساڵ به ساڵ به‌ره‌و باشتر ده‌چێت.