لۆگۆی فیدراسیۆنی تێنسی کوردستان
پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی كوڕان له هه‌ولێر ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره پاڵه‌وانیه‌یتی تێنسی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌ڕێوه‌بچێت.
راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، به سه‌رپه‌رشتیی فیدراسیۆنی تێنسی كوردستان، پاله‌وانیه‌تیی تێنس بۆ یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بۆ ئاستی ته‌مه‌نه‌كانی (8،10،12،14) ساڵان ده‌بێت و له ماوه‌ی 25 تا 27 ی ئه‌م مانگه له یاریگه‌كانی ئه‌كوا پارك و پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌ده‌چن.
هێشتا دیار نییه چه‌ند یاریزان به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌كه‌ن.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له ژێر چاودێریی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان دێته ئه‌نجامدان.