شەقامی نێوان ناحیەیێن دێرەلوک و شێلادزێ . وێنە: 964
شەقامەکانی دێرەلوک نۆژەندەکرێنەوە
هەژین فەتاح – دهۆک
بەشێک لە شەقامەکانی سنووری شارەوانی دێرەلوک بە گوژمەی 677 ملیۆن دینار نۆژەندەکرێنەوە و چاکدەکرێن، ئێستا لە قۆناغی قیرکردندان لە سەر بودجەی پارێزگای دهۆک پارەیان بۆ دابینکراوە.
ئەمڕۆ هەینی 21.7.2023 ئەندازیار عەبدولمەناف، بەڕێوەبەری شارەوانی دێرەلوک بە 964ـی وت، ئەم پروژەیەی کە ئێستا جێبەجێدەکرێت لە قۆناغی کوتایدایە و مەودای دوو کیلۆمەتر و 700 مەتر قیرتاودەکرێت کە زۆربەی دەکەوێتە گەڕەکی شەهیدان و سەنتەری ناحیەی دێرەلوک.
“لەبەر کەمی پارە، سەرەتا زیاتر کاری لەپێشینە بۆ ئەو شوێنانەیە کە زیاتر ئاوەدانی تێدایە، هەر کات بودجەی پێویست بەردەست بوو ئەو رێگایانەی کە ماون چاکدەکرێن”، ئەندازیار عەبدولمەناف وی وت.
ناحیەی دێرەلوک سەر بە قەزای ئامێدییە و دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر