سەنتەرێکی چاو رێگەی دوور بۆ خەڵکی بەردەڕەش نزیک دەکاتەوە
+964
زەید کۆچەر-دهۆک
سەنتەرێکی پشکنینی چاو رێگەی دوور بۆ خەڵکی بەردەڕەش نزیک دەکاتەوە، بە کردنەوەی ئەم سەنتەرە ئەوانەی مۆڵەتی شۆفێری دەردێنن پێویست ناکات بچنە ئاکرێ، هەر لە قەزاکەی خۆیان پشکنینی چاویان بۆ دەکرێت.
د. خدر ساڵح خدر، بەڕێوەبەری تەندروستیی بەردەڕەش بە 964ـی وت، لە داهاتوویەکی نزیکدا لیژنەی پشکنینی چاو بۆ شوفێران لە قەزای بەردەڕەش دەستبەکار دەبێت.
وتیشی، “ئێستا لیژنەیەکەمان پێکهێناوە، تەنیا ماوە لەگەڵ قایمقامی قەزای بەردەڕەش و هاتوچۆی بەردەڕەش هەماهەنگی بکەین بۆ کات و شوێنی کارکردنی لیژنەکە”.
مەودای رێگەی نێوان قەزای بەردەرەش بۆ ئاکرێ 40 کیلۆمەترە و ئەگەر بە خێرایی رێگەپێدراو بڕۆیت نزیکەی 43 خولەکت پێدەچێت تا دەگەیت.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر