تەندروستی سلێمانی: کێشەی دەرمانمان نییە
964+
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
دوای ئەوەی ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان وتی لە سلێمانی دەرمانی پێویست نییە بۆ نەخۆشەکان، تەندروستی سلێمانی رەتیدەکاتەوە و دەڵێت، “کێشەی دەرمانمان نییە”.
ئەمڕۆ شەممە، عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند، “دوو مانگە پارەی دژەتیرۆری سلێمانی بڕاوە و لە داهاتی سلێمانی پارەی بۆ دابین دەكرێت و شارەكە بێ دەرمانە”.
964+ پەیوەندی کرد بە سامان لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بۆ ئەوەی لە بارودۆخی دەرمان بپرسێت، ئەو وتی، “دەرمانمان هەیە و كێشەمان نییە”.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوو، چەند جارێك كێشەی كەمی دەرمان لە نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی، گرفتی بۆ هاوڵاتیانی ئەو شارە بە تایبەت توشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا دروستكردووە.