شووتی بە شەرت
شووتیە شیرینەکەی پێنجوێن پێگەیشتووە
964+
ئەحمەد مستەفا
هەفتەیەکە شووتیە شیرینەکەی دەشتی پێنجوێن پێگەییشتووە و خواستێکی زۆری لەسەرە، ئەمساڵیش گرانترە لە پار.
کیلۆیەک شووتی پێنجوێن ئەمساڵ بە 500 بۆ 600 دینارە، لەکاتێکدا پار بە ئەم کاتە بە 200 دینار بوو.
یەکێک لە جوتیارەکان قسەی بۆ پەیامنێری 964 کرد و وتی، داوا دەکەن شووتی و بەروبووم لەملاولاوە نەهێنن تاوەکو ئەوانەی پێنجوێن تەواو دەبن.