بەرزتر دەبێتەوە

سەد دۆلار 150 هەزار دیناری تێپەڕاند

964+
كوردستان ئەحمەد

ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان 150 هەزار دینار و 500دیناری تێپەڕاند.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە964ی وت، ئێستا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی دۆلار بە150 هەزار دینار و 500 دینارە، ئەگەری هەیە بەرزتر ببێتەوە.

ئەمڕۆش بانكی ناوەندی عێراق232ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخی 100 دۆلاریش بە 132 هەزار دینار دەفرۆشێت.