بەشی دووەمی درامای ئارەزوو لە گوندەوە دێتە شار

زنجیرە درامای ئارەزوو لە کارە هەرە دیارەکانی ئەرسەلان دەروێش بوو کە خەڵکێکی زۆر تەماشایان دەکرد، ئێستا ئەرسەلان هەواڵی خۆشی لەبارەی ئەو درامایەوە پێیە.

ئەرسەلان دەروێش دەرهێنەرێکی دیارە و هەم وەکو دەرهێنەر و هەم وەکو ئەکتەر کاری جوان و ناوازەی هەیە و ماوەیەکی زۆرە دابڕاوە، بۆ ترێندی ی964 ئاشکرا دەکات بەمزوانە بە چەندین کاری درامی نوێ دەگەڕێتەوە و دیارترینیان بەشی دووەمی درامای “ئارەزووە” بەڵام ئەمجارەیان لە گوندەوە و دێتە شارەوە.