میوەکانی دیکەش گران بوون

نرخی شووتی پێنجوێن سێ هێندەی پار ئەم کاتەیە


ئەحمەد مستەفا

لە پێنجوێن خەیار، کولەکە، شووتی و کاڵەک لە بەشێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکان پێگەیشتوون، بەراورد بە پار، نرخی هەموویان زیادیکردووە.

لەناو زەوییە کشتوکاڵییەکان، خەیار 500 تا 600 دینار، شووتی 500 بۆ 600 دینار، کاڵەک 600 دینار و کولەکەش نزیک بە 700 دینار دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە پار ئەم کاتە، خەیار 200 دینار، شووتی 200 دینار، کاڵەک 200 دینار و کولەکە بە 200 دینار دەفرۆشران، کە لە هەزاران دۆنم زەوی ناوچەکە بەرهەمهاتبوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.7.2023 رەوەند بەکر، جووتیار لە دەشتی پێنجوێن بە 964ـی وت، “تا ئەوکاتەی ئەو بەرهەمانە لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردە نەکرێن، نرخی بەرهەمی خۆماڵی لە بەرژەوەندی جووتیارانە”.

بە وتەی ئەو بێت، “ئەمساڵ لە زۆرینەی زەوییە کشتوکاڵییەکان دەشتی شارەزوور دانەوێڵە چێندراوە و ئەوەش بووە بە هۆکارێکی دیکە، بۆ کەمیی بەرهەمی خۆماڵی تا بەرزبوونەوەی خواست لەسەریان”.