دیمەنێک لە پاڵەوانیەتییەکە. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
پێشمەرگەی سلێمانی دووەمی عێراق بوو
+964
یادگار محەمەد
پاڵەوانیهتیی موای تای یانەکانی عێراق بۆ ئاستی لاوان کۆتایی هات و پێشمەرگەی سلێمانی دووەم بوو.
لە هۆڵی حەی عەباس لە شاری نەجەف و بە سەرپەرشتی فیدراسیۆنی موای تایی عێراق، بەبەشداری 550 یاریزان کە نوێنەرایەتی 52 یانەیان دەکرد، پاڵەوانیهتیی یانەکانی عێراق بۆ ئاستی لاوان کۆتایی هات و لەسەر ئاستی تیپ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت.
“پاڵەوانیهتییەکە لە ئاستێکی بەرزدا بەڕێوەچوو، کە یاریزانانی کورد رکابەرییەکی بەهێزیان ئەنجام دا”. سیروان مینە ئەندامی فیدراسیۆنی موای تایی عێراق بۆ 964 وای وت.
وتیشی، لە داهاتوودا ریزی هەڵبژاردەی موای تایی عێراق بە پێنج یاریزانی کورد بەهێز دەبێت و ئەو یاریزانانە لەگەڵ هەڵبژاردەکە بەشداریی پاڵەوانیهتییە دەرەکییەکان دەکەن.
دوای تەواوبوونی رکابەرییەکان ئەنجامی کۆتایی لەسەر ئاستی تاک، ئەم یاریزانە کوردانە پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.
کێشی 26 کیلۆگرام، ئەلەند واحید، پێشمەرگە، پلەی یەکەم
کێشی 38 کیلۆگرام، محەمەد عەلی، پێشمەرگە، پلەی یەکەم
کێشی 45 کیلۆگرام، هادی هێمن، پێشمەرگە، پلەی یەکەم
کێشی 51 کیلۆگرام، ئیبراهیم محەمەد، رزگاری، پلەی یەکەم
کێشی 63.5 کیلۆگرام، فەرمان کاروان، شێروانه، پلەی یەکەم
لەسەر ئاستی یانەکانیش ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوون.
لە ئاستی تەمەن 8 – 15 ساڵ
١ – یانەی ئەمانەی بەغدا
٢ – یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
٣ – یانەی کارەبا
لەسەر ئاستی تەمەن 16 – 17 ساڵ
١ – یانەی نەجدە
٢ – یانەی کارەبا
٣ – یانەی ئەحراری میسان.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا