نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
هاتەوە خوار 100 دۆلار
نرخی نەوت داڕما
شۆڕش قادری
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و هەر بەرمیلێک هاتەوە خوار 100 دۆلار.
دوای ئەوەی دوێنێ نرخی نەوت رووی لە بەرزبووەنەوە کرد، ئەمڕۆ چوارشەممە 25.3.2026 جارێکی دیکە دابەزی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی جیهانیی نەوت بە 99 دۆلار و 21 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەڕێژەی 5.05٪ دابەزیوە.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تێکساس بە 88 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی 4.20٪ دابەزیوە.
پەرەسەندنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران و هێرشبردن بۆ سەر وێستگە و ژێرخانی وزە، مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئابووری جیهان و کەرتی وزە، بۆیە هەر لێدوانێکی بەرپرسانی ئەمریکا لەسەر ئەو بابەتە یەکسەر کاریگەری لەسەر بەهای نەوت دروست دەکات.