کرێکارێکی سەرقاڵی پاککردنەوەیە لەناو شاری سلێمانی - وێنە: socialmedia
1000 هەلی كار بۆ شاری سلێمانی راگەیەنرا
964+
پێشەوا محەمەد
لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان 1000 هەلی کار رادەگەیەنێت و دەڵێت، “هەرکەس کاری دەوێت سەردانمان بکات”.
کارەکە بۆ کۆمپانیاکانی پاککردنەوەیە لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی و ماوەکەشی چوار کاتژمێرە لە رۆژێکدا.
چالاک رەوف، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، کارەکە دڵنیایی لەگەڵە و سەندیکاکەیان لایەنی سەلامەتی و گرێبەستەکەی تاوتوێ کردووە.
وتیشی، “موچەکە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە و لە گفتوگۆداین، بەڵام دڵنیایی دەدەینە ئەوانەی کاریان دەوێت مافیان نافەوتێت و زۆرترین دەرفەتیش بۆ ئەو کەسانەیە کە لە ناوخۆدا داوای کارەکە دەکەن”.