پاركی سەرنێڵ
لەبری ئەوەی بكرێت بە پارك كراوە بە زبڵخانە
+964
ژێوار خدر – راپەڕین
لە قەڵادزێ شوێنێك دانراوە كە بكرێت بە پارك بەڵام بەهۆی ئەوەی تەواو نەبووە بوە بە زبڵخانە و زبڵێكی زۆری تێدا كۆبوەتەوە.
پڕۆژەی پارکی (سەرنێڵ) لە شاری قەڵادزێ کە پڕۆژەیەکی سەوزاییە و کەوتووەتە دەرەوەی
شاری قەڵادزێ، لە ساڵی 2013 دەست بەدروستکردنی کراوە و دواتر بەهۆی قەیرانی
دارایی پڕۆژەکە وەستێنراوە.
ئێستا دوای تێپەڕبوونی 12 ساڵ، دەوترێت کە شارەوانی قەڵادزێ
ئەو شوێنە بۆ فڕێدانی خۆڵ و خاشاک بەکاردەهێنێت.
ئارام محەمەد سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ بە 964ـی وت،بەهیچ شێوەیەک شارەوانی
لەو شوێنە خۆڵ و خاشاکی فڕێنەداوە و ئێمەئاگادار نین،
وتی ئەو هاوڵاتیانەی کە لەوێ دەمێننەوە بۆ گەشت و سەیران لەو شوێنەوە رەت دەبن پاشەڕۆ
و خاشاکەکانیان لەو شوێنەبەجێدەهێڵن.
راشیگەیاند کە پڕۆژەکە وەکو هەموو پڕۆژەکانی تر بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستاوە
و هەرکاتێک پارەی پێویست هەبوو بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە تەواو دەکرێت.
شوێنەكە پڕە لە زبڵ و سەگی بەرەڵا و عەلاگە و دایبی و چەندین جۆری دیكەی زبڵ و خاشاك،
بەهیچ شێوەیەكیش ئاگاداری لە شوێنەكە هەڵنەواسراوە كە نابێت زبڵفڕێبدرێت.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد