رووداوی هاتۆچۆ له باڵه‌ییان
هاوڵاتییه‌ک گیانی له‌ده‌ست دا و یه‌كێكی تر برینداره
964+
ئاكام غه‌فور – سۆران
لە گوندی کۆیلەی دۆڵی باڵەییان، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە کەسێک گیانی لە دەستداوە و کەسێکیش برینداره.
دکتۆر بەرەڤان سەباح، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی له سۆران، بە 964ـی وت، تەرمێک هاتووە بۆ پزیشکی دادی و توێکاری بۆ دەکرێت، کە پیاوێکی بەتەمەنە، پیاوێکی تریش بریندارە لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت بەڵام برینەکەی سەخت نییە.
له باره‌ی رووداوه‌كه 964 په‌یوه‌ندی به هاوڵاتییه‌كی گوندی كۆیله‌ی دۆڵی باڵه‌ییان كرد، ئه‌ویش پشتڕاستی كرده‌وه، رووداوەکە به‌هۆی وەگەڕانی ئۆتۆمبێلێک بووە و شۆفێرەکە بریندارە و سەرنشینەکەشی گیانی لە دەستداوە، هەر ئەو دوو هاوڵاتییه‌ش له‌ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا