دوو ئاگر نزیکەی دوو هەزار دۆنم زەویان سووتاند

پێشەوا محەمەد

ئەمڕۆ سێشەممە دوو ئاگر لە سنووری پارێزگای سلێمانی کەوتنەوە و بەهۆیانەوە نزیکەی دوو هەزار دۆنم زەوی سوتان.

ئاگری یەکەمیان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 18.7.2023 لە نزیک گوندی خەرابە کەوتەوە و بەهۆیەوە 1500 دۆنم پووش و پاوان سووتان.

ئاگری دووەمیان لە نزیک گوندی بێستانسوور کەوتەوە و 130 دۆنم پووش و پاوانی سوتاند.

“ئاگری دووەمیان تا کاتژمێر شەش بەردەوام بوو و هەردوو ئاگرەکەش بە هەوڵی بەرگریی شارستانی عەربەت و سەیدسادق و تەنکەری دارستان و پاوانی سلێمانی خەڵکی ناوچەکە کۆنتڕۆڵ کران”، ئەوە قسەی هاوکار جەلال، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانییە بۆ 964.

وتیشی، “ئاگرێکیان چوار دۆنم باخی فستەق و ژمارەیەک کۆمەڵە کای جوتیارانی سوتاندووە”.