کفری خێمەکان هەڵناگرێت و خوێندکارانیش دەرماڵەی سێ مانگ وەردەگرن
964+
ژووری هەواڵ
-سەرپەرشتیاری مانگرتوانی کفری دەڵێت، لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمەوە پێمان راگەیەندرا کە ئەمڕۆ بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی نۆ پرۆژەی وەبەرهێنان لە قەزای کفری دەدرێت، پرۆژەکان زیاتر لە بواری کشتوکاڵ و بازرگانی و پیشەسازیدا دەبن.
-لە زانکۆی هەڵەبجە دەستکرا بە دابەشکردنی پاڵپشتیی دارایی خوێندکاران و دەرماڵەی سێ مانگ پێكەوە دابەشدەكرێت.
-بەشێك لە دانیشتوانی گەڕەكی بەهاری كۆنی هەولێر گردبوونەوە و داوای ئاو دەكەن.
-دواى ئهوهى ههواڵى ئهوه بڵاوكرایهوه كه هاوڵاتییهكى رواندز بههۆى خواردنهوهى دهرمانى قڕكهرى مێرووله، گیانى لهدهستداوه، 964 بهدواداچوونى بۆ كردوو ساغیكردهوه كه تا ئێستاش ئهو هاوڵاتیيه له ژیاندا ماوه.
-هەوکردنی پەردەی مێشک خەریکە بەرۆکی هەڵەبجە بەردەدات و چوار رۆژە لە نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە هیچ حاڵەتێكی هەوكردنی پەردەی مێشك تۆمار نەكراوە.