لە رووداوێكی هاتوچۆدا

كەسێك گیانی لەدەست دا و دووانیش بریندار بوون


كاروان ساڵحی

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە سەر رێگەی كەركوك – هەولێر كەسێك گیانی لەدەست دا و دووانی دیكەش بریندار بوون.

نیاز عەبدولڕەحمان، شایەتحاڵ لە شوێنی رووداوەکە بە 964ی وت، دوای دەرهێنانی تەرمی شۆفێرێک، دەرکەوت گەنجێکی تەمەن 26 ساڵە، خەڵکی قەزای چەمچەماڵە و خوێندکاری کۆلێژی ددانە لە زانکۆی کیتاب.

سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک بە 964ی وت، بە هۆی رووداوەکەی سەر رێگای کەرکوک – هەولێر، تەرمێک و دوو بریندار گەیشتوونەتە نەخۆشخانەی ئازادی، بریندارەكان  چارەسەركراون و دۆخی یەكێكیان جێگیر نییە.

رووداوەكە لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی یارس و پیكاپێكدا بووە.

پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد