بەرهەمی هەنگ ئەمساڵ کەمتر دەبێت

964+

دیلان محەمەد جەزا

ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرهەمی هەنگوین کەمە، بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ کەشەکەی

فێنکتر بووە ودرەنگ وەرزی گەرما هاتووە.

لە ئێستاوە دەستکراوە بە بڕینی شانەی هەنگ، بەڵام بەرهەمی هەنگوینی ئەمساڵ زۆر کەمترە

لە چاو ساڵی رابردوو، ئەمساڵ چارەکی ساڵی پار دەبێت.

ساڵی پار لە سنوری پارێزگای سلێمانی نزیکەی 600 تۆن هەنگوین بەرهەمی بووە،

لە سنوری ناوچەی شارباژێڕ

نزیکەی 200 تۆن هەنگوین هەبووە.

دڵشاد محەمەد لێپرسراوی هۆبەی هەنگی سلێمانی بە 964 وت،

شیلە رشتن پەیوەندی بە گەرماوە هەیە،

تا کەش و هەوا گەرمتر بێت

بەرهەمی هەنگوین زیاتر دەبێت.

وتیشی ئێستا کە خەریکی بڕینەوەی هەنگەکانن چاوەڕێدەکرێت بەرهەمەکە بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 250 تۆن بێت بەمەش زۆر کەمتیرە لە چاو ساڵی پار.

لە سەرجەم پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان سێ هەزار هەنگەوان هەیە، ئەمساڵ پورە زۆر بووە و نزیکەی 150 هەزار پورە هەیە، پڕۆسەی بڕینی هەنگ بەردەوام دەبێت، گەر گەرماکە زیاتر بێت لەوانەیە رێژەیەکە گۆڕانکاری بەسەردا بێت.