لەماوەی 17 رۆژ لە کەرکوک شەش کەس خنکاون

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئه‌مڕۆ نوێترین رووداوى خنكان گەنجێک لە به‌نداوی خاسە، به‌مه‌ش لە سەرەتای مانگی تەمموز تاکو ئەمڕۆ ئەمە شەشەمین حاڵەتی خنکانە له‌ كه‌ركوك و سێ لە خنكاوه‌كانیش کچن

ئێوەرای ئەمڕۆ دووشەمە 17.7.2023 گەنجێکى تەمەن 30 ساڵ لە کاتی مەلەکردن لە بەنداوی خاسە لە نزیک چیمەن خنکا و دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر تەرمەکەی دۆزرایەوە.

سامان یابە، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانکەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت تەرمی گەنجێکی 30 ساڵ بە ناوی محەمەد عیدان گەیشتە هۆبەی پزیشکی دادی و توێکاری تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی کرا.

بەپێى ئامارێکی 964 کە لەسەرەتای مانگی تەمموزەوە کۆیکردۆتەوە، لە شاری کەرکوک و قەزاو ناحیەکانی، ئەوە شەشه‌مین حاڵەتی خنکانە، كه‌ سێ لەوانەی خنکاون کچن.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن